Ramal Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
جەزائر - AA
بۆکۆچی دوایی سەرکردەی شۆڕشی کوبا، فیدڵ کاسترۆ بۆ ماوەی هەشت رۆژ ماتەمینی گشتیی لە جەزائر راگەیەنرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی جەزائیر، راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری جەزائری بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "سەرکۆمار، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بڕیاری داوە بۆ ماوەی هەشت رۆژ ماتەمینی گشتیی لەسەرتاسەری وڵات رابگەیەنرێت".
راگەیەنراوەکە کاسترۆی بە "دۆستی جەزائر" لەقەڵەم داوە، تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە کاسترۆ لە ساڵانی ١٩٥٤-١٩٦٢ پشتگیرییەکی زۆری شۆڕشی جەزائری کردووە دژی داگیرکاری فەڕەنسی. ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە هەر لە راگەیاندنی سەربەخۆیی جەزائرەوە پەیوەنییەکی توندوتۆڵ لە نێوان ئەو وڵات و کاسترۆدا هەبووە.