Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
تاران - AA
لەئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی فریاكه‌وتن له تارانی پایته‌ختی ئێران، پێنج کەس گیان له‌ده‌ست دا.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی ئێران، پارێزگاری بههشههر، سه‌ید خالید سه‌جادی رایگه‌یاند ههلیكۆپتهرێکی فریاكه‌وتنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئێران به‌هۆكارێكی نه‌زانراو كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه.
سه‌جادی رایگه‌یاند هەلیكۆپته‌ره‌كه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بریندارێك گه‌یشتووه‌ته كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌میر كه‌بیر و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند لهڕووداوهكهدا پێنج سه‌رنشینی هەلیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستپێكراوه.