تۆماس باراک: "ئەمریکا سەبارەت بە پرسی چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان ھیچ ھەڕەشەیەک ناکات"
- نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند کە سەرجەم لایەنەکان لە لوبنان سەبارەت پرسی چەک داماڵینی حزبوڵڵا، ھاوکارن.

Lebanon
بەیروت ــ AA
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان ھیچ ھەڕەشەیەک ناکات و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەم لایەنەکان لەوبارەیەوە ھاوکارن.
تۆماس باراک دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری لوبنان، جۆزێف عەون لە بەیروت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان لە بەرژەوەندی شیعەکان دایە و لە چەند ھەفتەی داھاتوودا لە ڕووی ژیانێکی باشتر بۆ گەلی لوبنان پێشڤەچوون دەبینین".
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەگەر بڕیاری حکوومەتی لوبنان سەبارەت بە چەک داماڵینی حزبوڵڵا جێبەجێ نەكرێت، وڵاتەکەی چی ھەنگاوێک دەگرێتەبەر، ئەوا گوتی: "سەبارەت بە پرسی چەک داماڵینی حزبوڵڵای لوبنان ھیچ ھەڕەشەیەک ناکەین، ھەروەھا سەرجەم لایەنەکان لەوبارەیەوە ھاوکارن".
گوتیشی: "حکوومەتی لوبنان یەک ھەنگاوی ناوە و ئێستا پێویستە ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ھەنگاوەکەی حکوومەتی لوبنان، بەھەمان شێوەیە ھەنگاوێک بنێت".
جەختی لەوەش کردەوە: "ئێران ھاوبەشە لە پرسی چەک داماڵینی حزبوڵڵا".
باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا ھەوڵدەدات، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەردەوام بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن