سياسەت, جيهان

تویتەر ھەژماری خامنەیی بەھۆی ھەڕەشەکردن لە ترەمپ ھەڵپەسارد

کۆمپانیای تویتەر ھەژمارێکی رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بەھۆی بڵاوکردنەوەی تویتێکی ھەڕەشەئامێز لە دژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ھەڵپەسارد.

Dildar Baykan  | 22.01.2021 - نوێکردنەوە : 23.01.2021
تویتەر ھەژماری خامنەیی بەھۆی ھەڕەشەکردن لە ترەمپ ھەڵپەسارد

Washington DC

واشنتۆن - AA

کۆمپانیای تویتەر ھەژمارێکی رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بەھۆی بڵاوکردنەوەی تویتێکی ھەڕەشەئامێز لە دژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ھەڵپەسارد.

دوای ئەوەی تویتەر ھەژماری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی ھەڵپەسارد، ئەمڕۆش بەھۆی ئەوەی کە یەکێک لە ھەژمارەکانی خامنەیی بە ناوی "khamenei_site" تویتێکی ھەڕەشەئامێز و توڵەسەندنەوەی لە ترەمپ بڵاوکردەوە، ھەژمارەکەی لەلایەن تویتەرەوە ھەڵپەسێردرا.

لەو دیمەنەی لە تویتەرەکەی خامنەیی بڵاوکراوەتەوە تێدا ئەوە دیارە کە ترەمپ لە نێو گۆڕەپانێکی گۆلف رووبەڕووی ھێرشێکی درۆن دەبێتەوە.

بەمەش چەندین بەکارھێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای لە تویتەر کردبوو کە ھەژمارەکەی خامنەیی ھەڵپەسێرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın