جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

بۆریس جۆنسن: "جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە کوشندەتر بێت"

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن رایگەیاند "جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە بەریتانیا سەریھەڵداوە لەوانەیە کوشندەتر بێت".

Hasan Esen  | 22.01.2021 - نوێکردنەوە : 23.01.2021
بۆریس جۆنسن: "جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە کوشندەتر بێت"

Greater London

لەندەن - AA

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن رایگەیاند "جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە بەریتانیا سەریھەڵداوە لەوانەیە کوشندەتر بێت".

بۆریس جۆنس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەبەردەم نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیران، رایگەیاند "بەڵگە ھەیە کە بیسەلمێنێت ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا پەیوەندی بە رێژەی بەرزی گیانلەدەستدانەوە ھەیە".

لەلایەکی دیکەش، راوێژکاری باڵای زانستی حکوومەتی بەریتانیا، پاتریک ڤالانس رایگەیاند کە لە ئێستادا سێ جۆری جیای کۆڤید-١٩ لە بەڕازیل، بەریتانیا و ئەفریقای باشوور بیندراوە.

ڤالانس ئاشکراشی کرد کە ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا بە رێژەی سەدا ٣٠-٧٠ بە خێرای بڵابوونەوەی زیاترە لە جۆرەکەی دیکە و دەستنیشانکردنی ئەو جۆرەش بە رێژەیەکی زۆر لە حاڵەتە پۆزەتیڤەکان سەلمێنەری ئەو راستیەن.

ڤالانس ئەوەشی خستەڕوو کە جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە کە "بە تەواوەتی ببنە جێگەی نیگەرانی زیاتر و کەمتر ھەستیار بن لە بەرامبەر ڤاکسینەکان، بەڵام لە ئێستادا ناتوانرێت شتێکی یەکلاییکەرەوە رابگەیەنرێت".

ھاوکات بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٠١ کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın