Shamal Numan Bakır
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
تونس - AA
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری لە پارێزگای باجە رۆژئاوای تونس، ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژ بەناوی پاراستنی مەدەنی سەربە وەزارەتی ناوخۆی تونس، موعیز ترێعە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە پاسێکی گەشتیاری لە میانی ئەنجامدانی گەشتێک بۆ ناوچەی عێن دەراهم باکووری رۆژئاوای وڵات وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا، ١٩ کەس گیانیان لە دەستداوە.
بەگوێرەی موعیز ترێعە رووداوەکە لە ناوچەی عێن سنوسی سەربە شاری عەمدون سنووری پارێزگای باجە رۆژئاوای تونس روویداوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە پاسەکە ژمارەیەک هاووڵاتی تونسیی لە گەشتێکی کاتبەسەربردندا دەگواستەوە بۆ شاری عێن دەراهم سەربە پارێزگای جەندوبە باکووری رۆژئاوای وڵات.