Muhammet Ali Kemal
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە دوێنێ لە لایەن داعشەوە، لە بەغدا ئەنجامدرا.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دڵتەنگییەوە هەواڵی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بیستووە کە دوێنێ لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە بەغدا ئەنجامدرا و بە هۆیەوە بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی عێراقی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ''ئەم کردە تیرۆریستییە قێزەونە بە توندی ئیدانە دەکەین، سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلی دۆست و برای عێراق دەکەین، داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین''.