تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٩٥ ھەزار و ٧٨٠ کەس
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ٥٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون ١٣٩ ھەزار و ٧٧١ کەسە و کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە سێ ھەزار و ٨٤١ کەس.
Ankara
ئەنقەرە - AA

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راگەیەنراوە و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە فەخرەدین کۆجا لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٣٢ ھەزار و ٧٢٢ پشکنین کراوە و ھەزار و ١١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
راگەیەندرا کە لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی سێ ھەزار و ٨٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٩٥ ھەزار و ٧٨٠ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "ئەگەر پابەندی رێنماییەکان بین ئەوا رۆژانە ژمارەی حاڵەتەکان بۆ کەمتر لە هەزار حاڵەت دادەبەزێت".
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاندووە: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕن و پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە دابەزیندایە".
فەخرەددین کۆجا ئاشکراشی کرد: "ئەمڕۆ ژمارەی گیانلەدەستدان ٥٥ کەس بوو، ئەوە لەبیر نەکەین پابەندنەبوون بە رێوشوێنەکان باجی قورسی دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن