تورکیا: "هەموو پشتیوانيیەکی کونسوڵگەری پێشکەش بەو هاووڵاتيیانەی کەشتی"مادلین"دەکەین کە ئیسرائیل دەستبەسەری کردوون"

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویانکردەوە، هەموو جۆرە پشتیوانییەکی کونسوڵگەریان بۆ ئەو هاووڵاتیيانەی ناو کەشتی "مادلین" دابینکردووە، کە هاوکاری مرۆیی هەڵگرتووە بۆ غەززە و لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون، کەسوکاری هاووڵاتییەکانیش لەبارەی پرۆسەکە ئاگادار کراونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتوون، ئەو هاووڵاتيیە تورکانەی لەناو کەشتییەکەدا بوون و لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون، ئێوارەی ڕابردوو گەیەندراونەتەوە کەنار دەریا.
بەرپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە تەل ئەبیب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چاویان بەو هاووڵاتییەکان کەوتووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە هەموو جۆرە پشتیوانییەکی کونسوڵگەری پێشکەش بەو هاووڵاتيیانە کراوە و، کەسوکاریشیان لەبارەی پرۆسەکە ئاگادار کراونەتەوە.
ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی "هاوپەیمانی کەشتیگەلی ئازادی" کە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیە، ڕۆژی یەکی حوزەیران لە ڕێگەی کەشتییەکەی ١٨ مەترییەوە لە ئیتاڵیاوە بەرەو غەززە بەڕێکەوت. چالاکوانانی ناو کەشتییەکە ڕایانگەیاند بوو ئەگەر سوپای ئیسرائیل دەستوەردان بکات، ئەوا بە شێوەیەکی ئاشتییانە هەڵسوکەوت دەکەن و، هیچ بەرگرییەک ناکەن. دوێنێ سوپای ئیسرائیل دەستوەردانی کرد و دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرت. لە کەشتییەکەدا ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، ڕیما حەسەن و هاووڵاتی ئەڵمانی، یاسەمین ئاجار و هاووڵاتی تورکیا، حوسێن شوعەیب ئۆردو و چەند کەسێکی دیکە هەبوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن