سياسەت, جيهان

تورکیا بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی کرد لە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی فەڵەستین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:''بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی دەکەین لە بڵاوکردەوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی کە سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس بڵاویکردووەتەوە لە بارەی سازکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڵەستین، سەرۆکایەتی دەوڵەت و ئەنجوومەنی نیشتمانی فەڵەستین''.

Zuhal Demirci  | 16.01.2021 - نوێکردنەوە : 16.01.2021
تورکیا بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی کرد لە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی فەڵەستین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە بڵاوکردەوەی بڕیارنامەی سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس دەکەن کە پاش ١٤ ساڵ بەرواری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی دیاری دەکات.

سەبارەت بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتی فەڵەستین لەبارەی سازکردنی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا رایگەیاند: ''بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی دەکەین لە بڵاوکردەوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی کە سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس بڵاویکردووەتەوە لە بارەی سازکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڵەستین، سەرۆکایەتی دەوڵەت و ئەنجوومەنی نیشتمانی فەڵەستین''.

لە راگەیەندراوەکەدا دەستخۆشی کراوە لەو پێشکەوتنەی لە قۆناخی رێککەوتنی نێوان فەڵەستینیەکان تۆمارکراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنی هەڵبژاردنەی لە گفتوگۆکاندا لە ئیستانبوڵ بە میوانداری تورکیا ئەنجامدرا، جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەو بڕیارە هەنگاوێکی گرنگ نراوە بۆ بەرگریکردن لە دۆزی فەڵەستین بەشێوەیەکی بەهێزتر.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''تورکیا ئامادەی پێشکەش کردنی هەموو جۆرە پشتیوانیەکە بۆ فەڵەستین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچن''.

مەحموود عەباس، دوێنێ هەینی ١٥ی کانوونی یەکەم، بڕیارنامەیەکی واژووکرد کە پێشنیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیش لە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢١دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın