جۆزێپ بۆرێل: "ئیسپانیا، ماڵتا، ئیرلەندا و سلۆڤینیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن"
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسپانیا، ماڵتا، ئیرلەندا و سلۆڤینیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی ناوخۆی ئیسپانیا RNEدا، بۆرێل، وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە دیار و نادیاری ئەو بەروارەی ئیسپانیا، ئیرلەندا، سلۆڤینیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.
گوتیشی: "دەزانم چونکە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئالبارێس بە منی گوت. ئیسپانیا لە ٢١ی ئایاردا دان بە فەلەستیندا دەنێت".
هەروەها بۆرێل باسی لەوە کرد کە هەریەک لە ماڵتا، ئیرلەندا و سلۆڤینیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سنوورەکانی دەوڵەتی فەڵەستین، بۆرێل ڕایگەیاند: "ئێمە خۆمان دروستی ناکەین، ئەمە خۆی لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن