جيهان

ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران هەوڵ دەدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێ بکاتەوە

Nuri Aydın  | 05.02.2026 - نوێکردنەوە : 05.02.2026
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران هەوڵ دەدات بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێ بکاتەوە

Istanbul

واشنتن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد، پاش ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئەنجامیان دا، ئێران دەستی بە هەوڵدان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکانی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان، ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیوز باسی لە بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ئێران ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە پێکران، بەڵام بیر لەوە دەکاتەوە لە شوێنێکی دیکەی وڵاتەکەیدا دامەزراوەیەکی ئەتۆمی نوێ دروست بکات و، ڕایگەیاند: "ئێمە بەمەمان زانی و وتم ئەگەر ئەمە بکەن، ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت".

لە کاتێکدا ئەمریکا و ئیسرائیلی هاوپەیمانی، ئێران بە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن، ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانە و بەرهەمهێنانی کارەبایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın