Betül Yürük
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2020
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف داوه‌ته‌وه كه گوتبووی "سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیردرێن و ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌يه‌وێت ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیردرێت بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر مێزی دانوستان. نەخێر، سوپاس".
ئه‌م لێدوانەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه محەمەد جه‌واد زه‌ریف له‌میانی لێدوانێكیدا بۆگۆڤاری "دێ شپیگل"ی ئه‌ڵمانی گوتبووی "ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه ئه‌و كه‌سه‌ی له كۆشكی سپی دانیشتوه كێیه، به‌ڵكو شێوازی ره‌فتار كردنیمان به‌لاوه گرنگه. ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌توانێت هه‌ڵه‌ی ئیداره‌كانی پێش خۆی راست بكاته‌وه، سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ئێمه هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆین ئه‌و لایه‌نه‌ی كشایه‌وه ئه‌وان بوون".