Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب- AA
به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشاكانی ئێران و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر باشوور و رۆژئاوای ئیدلب، هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به‌به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌للاج داویه‌تی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌هۆی په‌لاماره‌كانه‌وه له شارۆچكه‌كانی دارهتعیزه، ئه‌تارب، حورهیتان، حه‌ییان، عانادان، عهینجاره، قاسمییه، سه‌لووم، خانتومان، خانئاساڵ و كهفرنهحاباراوه لێشاوی كۆچ به‌رده‌وامه.
به‌هۆی په‌لاماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپهیمانهكانیشیهوه ته‌نها له سێ رۆژی رابردوودا، 31 هه‌زار و 600 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ئیدلب ئاواره‌بوون.