Eşref Musa
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
عەزيز - AA
لە ئاکامی روودانی تەقينەوەيەك لە شارۆچكەى عەزاز لەسەر سنوورى توركيا-سووريا پێنج کەس کوژران و ١٥ کەس-یش بريندار بوون.
ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەى عەزازى سەر سنوورى توركيا-سووريا تەقييەوە.

لە ئاكامى تەقينەوەكەدا، پێنج كەس گيانيان لەدەستدا و ١٥ى ديكەش برينداربوون.
بريندارەكان رەوانەى نەخۆشخانە كران.
ئەگەرى بەرزبوونەوەى ژمارەى كوژراوان لە ئارادايە و تەقينەوەكە زيانێكى زۆرى بە دەوروبەر گەياند.

لەلایەکی دیکەش هێزە ئەمنييەكان كە بەپەلە گەيشتنە شوێنى تەقينەوەكە، لەسەر ئەو ئەگەرە راوەستاون كە رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە دەستى لە تەقينەوەكەدا هەبێت.
رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە كە دەستيان بەسەر شارۆچكەى تەل رفعەت گرتووە لە باشوورى رۆژئاواى عەزاز زوو زوو هێرش دەكەنە سەر ئەو شارە.