Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ Bloomberg News، تره‌مپ رایگه‌یاند، پێویسته رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه،"ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه سه‌ر رێگەی راست، له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌كشێمه‌وه".
مانگی رابردوو تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ساڵانێكه رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردووه و بۆ پێگه‌یه‌كی خراپ راپێچیكردووه و رایگه‌یاندبوو، پێویسته رێكخراوه‌کە گۆڕانكاری له كار و چالاكییه‌كانیدا بكات.
نوێنه‌ری بازرگانیی ئه‌مریكا، رۆبێرت لایت هیزه‌ر مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌ندامێتیی چین له ساڵی 2001دا له رێكخراوی بازرگانیی جیهاندا هه‌ڵه بووه.
شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكشێته‌وه، ئه‌مریكا و ئابووریی جیهان به‌گشتی لە بازرگانیی جیهانییەوە كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌رده‌كه‌وێت.