Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه له میانی دیداره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا له كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و باڵیۆزی رووسیا زانیاری زۆر نهێنی سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆرستیی داعش خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مافی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی هه‌یه.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "وه‌ك سه‌رۆك ویستم له (كۆبوونه‌وه‌ی كۆشكی سپی كه به ئاشكرا پلانی بۆ دانرابوو) له‌گه‌ڵ رووسیادا باس له تیرۆریزم و ئاسایشی گه‌شتی ئاسمانیی بكه‌م كه به دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌وه‌م هه‌یه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی و بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌نگاریی داعش و تیرۆریزم زیاد بكات.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه دۆناڵد تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و باڵیۆزی رووسیادا له كۆشكی سپی، زانیاریی زۆر نهێنی سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆرستیی داعش خستۆته‌ڕوو.