Rewa Mahmood Hasan
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ له وەڵامی نامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵێك له سیناتۆره‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی به‌جێهێشتنی سه‌ربازه‌كانی وڵاتەکەی لە سووریا، نوسیوێتی، "له‌سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵتانم. هه‌موویان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
کەناڵی NBC Newsی ئه‌مریكی نامەیەکی بە دەست و خەت و واژووی دۆناڵد ترەمپ بە دەست گەیشتووە کە تیایدا ترمپ وەڵامی گرووپێك له سیناتۆره‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به پێشڕه‌وی سیناتۆر لیندسه‌ی گراهام دەداتەوە کە له ٢٢ی شوباتدا نامه‌یه‌كیان بۆ كۆشكی سپی ناردبوو.
له‌نامه‌كه‌دا سیناتۆرەکان داوای به‌جێهێشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریایان کردووە و هاوكات هه‌وڵی ره‌وانه كردنی سه‌رباز له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه پێشوازی لێ كراوه و تێیدا هاتووه، "وه‌ك ئێوه ئێمەش هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئەوەی داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی سووریامان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین كه ئازایه‌تی ده‌داته ئێران، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ته‌واو بكه‌ین و باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له جنێڤ".
له‌سه‌ر نامه‌كه و به ده‌ست و خه‌وت و واژووی خۆی تره‌مپ نوسیوێتی، ''له‌سه‌دا سەد له‌گه‌ڵتانم. هه‌مووی جێبه‌جێ ده‌كرێت".