Bahattin Gönültaş
18 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2024
بەرلین - AA
گرووپی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی ئهڵمانیا لوفتهانزا (Deutsche Lufthansa AG) گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب و تاران ڕاگرت.
دوای تەقینەوە هاوکاتەکەی ئامێرەکانی پەیوەندیكردن لە لوبنان، لوفتهانزا ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە گەشتەکانی ئاسمانی ئێران و ئیسرائیل کراوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی لوفتهانزا، هەموو گەشتەکانی ئەو هێڵە ئاسمانییە هەتا ١٩ی ئەیلوول ڕاگیراون.
لوفتهانزا جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئامادەیە قەرەبووی ئەو گەشتیارانەش بکاتەوە کە بە هۆی ئەو دۆخەوە زیانمەند بوون.