Fahrettin İbrahim
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ''فه‌رمانی هێرشم به سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی تێدا حه‌شار داوه، ده‌ركردووه''.
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ''فه‌رمانی هێرشم به سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی تێدا حه‌شار داوه، ده‌ركردووه''.
تره‌مپ رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵاتی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه و سوپاسی هه‌ردوو وڵاتیشی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌بیری هێنایه‌وه كه رژێمی ئه‌سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش چه‌كی كیمیای دژ به هاووڵاتیانی خۆی به‌كار هێناوه و گوتی، به‌م هێرشه، ئه‌مریكا له‌سه‌دا ٢٠ی توانای ئاسمانی رژێمی سووریای تێكشكاندووه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، دانفۆرد رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی هێرشی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كۆتایی پێهات.