Betül Yürük
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا، رایگه‌یاند: "سه‌رۆكه‌كه‌مان هێشتا بڕیارێكی نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بڕیاربده‌ن له ده‌ستكردن به كرده له سووریا ئه‌وه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك كه هه‌موومان له‌سه‌ری رێككه‌وتووین".
له‌سه‌ر داوای رووسیا و به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا و دوواین پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه.
هالی رووسیای به پشتگوێخستنی ئه‌و مه‌ترسیه راسته‌قینه تۆمه‌تباركرد كه هه‌یه له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دیارترین پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
گوتیشی: "نابێت بێده‌نگبین به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ترسێنه‌ر و، نابێت رێگه به‌هیچ وڵاتێك بده‌ین چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت".
هالی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی 12 جار مافی ڤیتۆی به‌كارهێناوه بۆ پاراستنی رژێم له سووریا و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا ته‌خمینی ئه‌وه‌ی كردووه رژێم له سه‌ره‌تای جه‌نگی سووریاوه لانی كه‌م 50 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
هالی باسی له‌وه‌یشكرد كه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، به جیا جیا شیكاریان كردووه بۆ هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر دوما و، هه‌ر سێ وڵاته‌كه گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌ڵێت هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه، هاوكات له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا، رایگه‌یاند: "سه‌رۆكه‌كه‌مان هێشتا بڕیارێكی نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بڕیاربده‌ن له ده‌ستكردن به كرده له سووریا ئه‌وه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك كه هه‌موومان له‌سه‌ری رێككه‌وتووین".