Abdullah Shukur
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
غەززە -AA
ئەمڕۆ لە ئەنجامی دهستڕێژی گولـلهی سەربازانی ئیسرائیلی لهو ھاووڵاتییە فەڵەستیانیانەی کە خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لە سنووری غەززە رێکخستبوو، ٥٢٨ ھاووڵاتی فەڵەستینی برینداربوون.
لە ٣یەمین ھەینی رێپێوانی "گەڕانەوەی گەورە"دا ئەمڕۆ ھاووڵاتیانی فەڵەستینی خۆپیشاندانیان لە سنووری غەززە ئەنجامدا و، سەربازانی ئیسرائیلیش دووبارە ھێزی لە رادەبەریان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارھێنا.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بڵاوکراوەتەوە، سەربازانی ئیسرائیلی بە فیشەکی راستەقینە و گازی فرمسێک رێژ ھێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و، بەم ھۆیەوە ٥٢٨ فەڵەستینی برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٢٢ کەس لەو ژمارەیە بە فیشەکی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی برینداربوون. وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند کە ٢٠٣ کەس لە برینداران لە نەخۆشخانەکانی غەززە خراونەتە ژێر چارەسەریی پزیشكیهوه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە خۆجێیەکان وەریانگرتووە، دوو رۆژنامەنووس برینداربوون کە بەمەبەستی رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە لەو شوێنەبوون.
رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوو، ھاووڵاتیانی فەڵەستینی رێپێوانێکیان لە ژێر ناوی"رێپێوانی گەڕانەوەی گەورە" ساز کرد کە تیایدا داوای گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە فەڵەستینییەیان کرد کە لە ساڵی ١٩٤٨وە زێدی خۆیان بەجێھێشتووە.