Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
دیمەشق - AA
ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ده‌ستیان پێكردووه، خاڵه سه‌ربازییه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا-یان پێكا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی دیمه‌شقه‌وه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سومهیر له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، بنكه‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی چیای قاسیون بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له دیمه‌شق و ده‌روبه‌ری روویداون.
میدیای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له رێگه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كانیان له ئاسماندا تێكشكاندوون.