Hakan Çopur
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رێگری كردووه له به‌یاننامه‌ی "پڕ ستایش" كه به‌رپرسانی كۆشكی سپی ئاماده‌یان كردبوو بۆ سیناتۆری ئاریزۆنا، جۆن مه‌ككین كه رۆژی شەممە كۆچی دوایی كرد و یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی پارتی كۆماریی.
به‌پێی بانگه‌شه‌ی میدیاکانی ئه‌مریكا كه پشتبه‌ستن به ژمارەیەک به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ت بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ نه‌یویستووه ئه‌و ده‌قه بڵاوبكرێته‌وه كه بۆ مه‌ككین ئاماده‌كرابوو كه ناوبه‌ناو ره‌خنه‌ی له خودی تره‌مپ ده‌گرت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌یه دوو رۆژ بەرلە كۆچی دوایی مه‌ككین ئه‌و پرسه نامه‌یه‌ی به رابه‌رایه‌تی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز و سكرتێری تایبه‌تی تره‌مپ، جۆن كیلی ئاماده‌كرابوو و تیایدا مه‌ككین به قاره‌مان ناوزه‌ندكراوه له لایه‌ن تره‌مپه‌وه رێگری لێكراوه.
تره‌مپ نه‌یویستووه به‌یاننامه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، له‌بری ئه‌وه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر پرسنامه‌ی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مه‌ككین كرد.
جۆن مه‌ككین كاتێک له ژیاندابوو ره‌خنه‌ی توندی له تره‌مپ ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باش نه‌بوو.
بڕیارە رۆژی 2ی ئه‌یلوولی داهاتوودا جۆن مه‌ككین له قوتابخانه‌ی جه‌نگی ده‌ریایی له ویلایه‌تی ماریلاند به‌خاك بسپێردرێت.