Zana Natık Kerem
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
فلۆریدا ــ AA
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو ھۆڵێکی یارییەکانی ئەلیکترۆنی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا، چوار کەس کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی "نیوز ٤ جاکس" لە ھەندێک سەرچاوەی گواستووەتەوە کە رووداوی تەقەکردنەکە لەناو ھۆڵێکى چێشتخانەیەک روویداوە کە پێشبڕکێی یارییەکانی ئەلکترۆنی تیایدا رێکخرابوو.
بە پێی کەناڵەکە لە ئاکامی رووداوەکە، چوار کەس کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.
نووسینگەی بەرپرسی پۆلیس جاکسنڤیڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە کە رووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک جاکسنڤیڵ روویداوە و داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەونەوە بەو پێی لە ئێستادا پارێزەراو نییە.
ھاوکات بە پێی کەناڵەکە، پۆلیس کوژرانی یەکێک لە گومانلێکراوانی رووداوی تەقەکردنەکەی رایگەیاندووە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە کە ئایا کەسانی دیکەی گومانلێکراو لە پشت ئەو رووداوەوە ھەن یان نا.