تره‌مپ: "خاشقچی مردووه"
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت: - "ئه‌گه‌ر بێت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره روونه‌دات، ئه‌وا ئه‌و مردووه. ئه‌مه پشت به سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه هاتوون".
Washington DC
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره روونه‌دات، ئه‌وا ئه‌و مردووه. ئه‌مه پشت به سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه هاتوون".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، دۆناڵد تره‌مپ روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خاشقچی دا.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی پێی گه‌یشتوون، باوه‌ڕی وایه كه خاشقچی مردووه، بۆ ئه‌وه‌ش كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كێ به‌رپرسیاره له رووداوه‌كه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان ببینن.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی كردووه كه هه‌واڵگریی ئه‌مریكا "زانیاریی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شازاده‌ی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان رۆڵی له مردنی خاشقچیدا هه‌بووه"، به‌ڵام تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی رووداوه‌كه، له‌نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ وڵاته په‌یوه‌ندییداره‌كان ده‌كه‌ن.
تره‌مپ سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خاشقچی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و موعجیزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره روونه‌دات ئه‌وا باوه‌رم وایه كه ئه‌و مردووه. ئه‌مه پشت به سه‌رجه‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت كه هاتوون".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی له‌وه لادا باس له‌وه بكات كه شازاده‌ی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له مه‌رگی خاشقچی به‌رپرسیاره و له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو فه‌رمانی كوشتنه‌كه‌ی ده‌ركردووه، گوتی "ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر به توندیی هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت".