Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا دواین كه له‌وه‌دا به‌ڕاستی به‌ره‌وپێشچوونێكی نهێنی به‌رچاو هه‌یه".
دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه سه‌ركه‌وتووانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی دوایی به‌رامبه‌ر پاشماوه‌كانی داعش و ناوچه‌ی ئارامی ٢٠ میللی (٣٢ كیلۆمه‌تر) له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان قسه‌م كرد. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا دواین كه له‌وه‌دا به‌ڕاستی به‌ره‌وپێشچوونێكی نهێنی به‌رچاو هه‌یه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی سووریایان كردووه و ئەردۆغان رایگه‌یاندووه بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەکەن و تورکیاش ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکارییەکە بە ئەمریکای هاوپه‌یمانی ناتۆ.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرز رایگەیاندبوولە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کراوە.