بەغدا.. ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوت
- ئاگرێک لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕاستی بەغدا، کەوتووە.
Baghdad
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئاگرێک لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ناوەڕاستی بەغدا، کەوتووەتەوە.
ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، ئەحمەد خەڵەف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد، ئاگرەکە لە نھۆمێکی باڵەخانەی وەزارەتی نەوت کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاگرەکە بۆ نھۆمەکانی دیکە پەرەنەسێنێت.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددەییەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، ئەحمەد خەڵەف گوتی: "تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددەییەکانی رووداوەکە لە بەردەستدا، نییە".