Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی نەوتی ئەمریکا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزینی کرد.
دوێنێ چوارشەممە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئاستی بەرھەمی وڵاتەکەی لە نەوت لە میانی ھەفتەی رابردوودا، بە ١١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.
بەو ھۆیەوە لە کاتژمێر ٠٧:٣٣ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٥٧ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێک بە ٦٠ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٨٠ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٥١ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.