Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
مەدرید - AA
کاربەدەستانی حکوومەتی ئیسپانیا، رایدەگەیەنن کە سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پویگدیمۆنت و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی پێشووی هەرێمەکە روویان لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کردووە.
بە گوێڕەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی ئیسپانیا (EFE) و چەند رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ، سەرۆکی ھەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پویگدیمۆنت و بەرپرسانی دیکەی ئەو ھەرێمە کە لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیا، خۆزێ مانوێل مازا بە تۆمەتی "شۆڕش دژ بە دەوڵەت" و "یاخیبوون و خراپ بەکارھێنانی سامانی گشتی" فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرکرابوو.لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکان.
پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە ٢٧ی تشرینی یەکەم تاکلایەنانە سەربەخۆیی ھەرێمی کەتەلۆنیای راگەیاند و لە بەرامبەر ئەمەش داواکاری گشتی ئیسپانیا، بە تۆمەتەکانی "شۆڕش دژ بە دەوڵەت" و "یاخیبوون و خراپ بەکارھێنانی سامانی گشتی" بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پویگدیمۆنت و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی پێشووی هەرێمەکە دەکرد.