کەرکوک
بەپێی سەرچاوەیەکی کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو ٢٧ی ئەیلول، یەکێ لەو بۆڕییانەی بە موسڵدا تێپەڕکراوە تەقێنرایەوە. تیمە وڵاتپارێزەکان چوونە شوێنی رووداوەکەو دوو تەرمیان دۆزییەوە. بەپێی زانیاریی ئاسایش، ئەو دوو کەسە بۆڕییەکەیان تەقاندوەتەوەو کەوتوونەتە نێو بڵێسەی ئاگرەکەو سووتاون.
بەھۆی ئەو تەقینەوەیە، گواستنەوەی نەوت وەستێنرا.