Abdullah Shukur
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2017
جنێڤ - AA
رێکخراوی کەشوھەوای جیھانی (WMO)، ھۆشداری ئەوەی دا کە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ کشاندنەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنامەی ژینگەی پاریس کە ساڵی پار خرابووە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆتايی سەدەی ٢١یەمین بەولاوە لەوانەیە ببێتە ھۆی زیادبوونی ئاستی گەرمی جیھانی بە رێژەی٠،٣ پلە .
سەرۆکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و ژینگەی ئەو رێکخراوە، دیۆن تێربلانچ لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە ھیچ رێکارێکی زانستیان لە دوای بڕیارەکەی ترەمپ نەگرتووەتەبەر.
تێربلانچ راشیگەیاند: "بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەمەڕ کشاندنەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنامەی ژینگەی پاریس کە ساڵی پار خرابووە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆتايی سەدەی ٢١یەمین بەولاوە لەوانەیە ببێتە ھۆی زیادبوونی ئاستی گەرمی جیھانی بە رێژەی٠،٣ پلە".
ترەمپ لەوەو پێش رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لەو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەی کە ساڵی پار لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانگاری ژینگەی جیھانی واژاوو کرابوو، کشاندووەتەوە.
ئەو رێککەوتنامەیەی کە لەلایەن ئەمریکا،چین و تورکیا و زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دیکە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لە دژی گۆڕانکاری ژینگەی جیھانی واژوو کرابوو، ساڵی پار لە ٤ی تشرینی دووەم خرابووە بواری جێبەجێکردنەوە.