Emre Aytekin
23 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2023
پەکین - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە سنووری چین و تاجیکستانی هەژاند.
سەنتەری تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چین "CENC" رایگەیاند کە لە نزیک سنووری نێوان هەرێمی خۆڕێبەری ئویگوری سینجان باکووری رۆژئاوای چین و هەرێمی خۆڕێبەری شاخاوی باداخشان رۆژهەڵاتی تاجیکستان، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە تۆمار کراوە.
هاوکات ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) لای خۆیەوە بڵاوی کردەوە کە بوومەلەرزەکە بەگوڕی ٦،٨ پلە روویداوە و چەقەکەی ٦٧ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری مورغوب-ی تاجیکستانەوە دوور بووە.