Mehmet Şah Yılmaz
23 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2023
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ههڵوتانهسهر سەر شاری نابلوس لە باکووری کەناری رۆژئاوای داگیركراو لهلایهن سوپای ئیسرائیلهوه، رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنە و به نەفرەتی دهكهین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ١٠ کەس کە کەسانی بەساڵاچوو و مەدەنیشیان تێدا بووه و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری نابلوس لە کەناری رۆژئاوا، ناڕەزایەتی نیشاندا و رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنە و به نەفرەتی دهكهین".
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە بۆ رێگریگرتن لە پەرەسەندنی توندوتیژی مەرجە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە خێرایی ئەم جۆرە هێرش و کارە ئیستفزازییانە رابگرن، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو برا فەڵەستینییانەمان دەکەین کە لە هێرشهكهدا گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە دەوڵەت و گەلی فەڵەستین دەکەین".
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، ئاشکرایکردبوو لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری نابلوس لە باکووری کەناری رۆژئاوا ١٠ فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی فەڵەستین، نەبیل ئەبو ردێنە لە راگەیەندراوێکدا "هێرشی هێزە داگیرکارەکانی لە نابلوس" سەرکۆنە کردبوو.
نەبیل ئەبو ردێنە داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کردبوو بۆ راگرتنی ئەو تاوانانەی کە لە دژی گەلی فەڵەستین دەکرێت و ئەو هێرشانەی کە بەردەوامن دهستبهجێ بکەوێتەخۆ و فشار بخاتە سەر حکوومەتی ئیسرائیل.