Şeyma Uzundere
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
پەکین - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٨ پلە کەناراوەکانی باشووری تایوانی هەژاند.
بەرپرسانی تایوان باسیان لەوە کرد، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی ٦،٨ پلە بووە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە نزیک شاری تایتونگ لە کەناری باشووری دوورگەکە روویداوە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی لە نزیک چەقی بوومەلەرزەکە رووخاوە و هێزی بوومەلەرزەکەش لە بەری باکووری دوورگەکە هەستی پێ کراوە.
دوای بوومەلەرزەکە لە ناوچەکەدا هەست بە ژمارەیەکی زۆر پاشلەرزە کراوە، دوا بە دوای بوومەلەرزەکەش ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن هۆشداری دا لە روودانی تسونامییەکی کورت مەودا.
دوێنێ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٥ پلە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە دووری ٩٦ کیلۆمەتری خۆرهەڵاتی ناوچەی یوجینگی هەژاند.