Zana Natık Kerem
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێورەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا، ئێلیزابێسی دووەم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگھێشتی فەرمیی حکوومەتی بەریتانیا، بۆ بەشدارییکردن لە رێورەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم، سەردانی لەندەن پایتەختی بەریتانیا دەکات.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەن لەگەڵ سەرکردە و رێبەرانی وڵاتانی جیھان، بەشداری لە رێورەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا دەکات، ھەروەھا لە ماوەی دوو رۆژی رێورەسمەکەدا، ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو بۆنە فەرمییە دەبێت.
ئێوارەی رۆژی ھەشتی ئەیلوولی ٢٠٢٢، شاژنی بهریتانیا، ئێلیزابێسی دووهم له تهمهنی ٩٦ ساڵیدا لە کۆشکی بالمۆڕاڵ لە سکۆتلاند کۆچی دوایی کرد.