Saadet Firdevs Aparı
18 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
کوالا لمپور ــ AA
بوومهلهرزهیهك بەگوڕی حەوت پلە، رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە لە دووری ١٥٤ کیلۆمەتر لە ناوچەی تۆبیلۆ لە دوورگەی هالماهیرا رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا و لە قوڵایی ٤٨ کیلۆمەتر روویداوە.
دوای روودانی بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی حەوت پلە بوو، هۆشداریی درا لە روودانی تسۆنامی.