Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ پلە لەسەر پێوەری رێختەر شارۆچکەی تازە ئابادی سەربە پارێزگای کرماشان رۆژئاوای ئێرانی هەژاند و لە ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق هەستیپێکرا.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی تازە ئاباد بووە و کاتژمێر ١٤:٣٧ خولەک لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە، هێشتا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون
بوومەلەرزەکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، هەولێر و لە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین هەستیپێکراوە.