لە سوید موسڵمانان نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا
- موسڵمانانی دانیشتووی سوید، بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە وشکەساڵیی بەردەوامە، نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا.
Stockholms Lan
ستۆکهۆڵم - AA
موسڵمانانی دانیشتووی سوید، بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە وشکەساڵیی بەردەوامە، نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا.
موسڵمانان لە گەڕەکی تێنستای ستۆکهۆڵمی پایتەخت کۆبوونەوە و نوێژە بە بارانەیان کرد و نزایان بۆ کۆتاییهاتنی وشکەساڵی و کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان کە لە ٤٠ شوێنی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە، کرد.
زانای ناسراوی سویدی، عەبدولوەداد فرانک پێشنوێژی نوێژە بەبارانەکە بوو.
زانای سویدی، یۆهانس عەبدوڵڵا کلۆمینەک لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئادۆڵوی راگەیاند بە هۆی ئەوەی ماوەی چوار مانگە لە سوید باران نابارێت، نوێژە بەبارانەیان ئەنجامداوە.
دامەزراوەی کەشناسیی سوید ئاشکرایکرد ئەمساڵ بە گەرمترین ساڵی ماوەی ٦٦ ساڵی رابردوو دادەنرێت. بە هۆی ئەوەی لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا بارانی پێویست نەباریوە، لەسەدا ٦٠ بەرهەمەکان ناتوانرێت دروێنەیان بۆ بکرێت.