Ömer Faruk Yıldız
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
کوالا لومپور- AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، دوورگەی سولاوێسی باکووری رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا-ی هەژاند.
وێستگەی وینانگەن جیۆفیزیک لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک ویلایەتی باکووری سولاوێسی هەژاندووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە و چەقی بوومەلەرزەکە ١٣٥ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بیتونگ بووە.
باس لەوەشکراوە کە لە شارەکانی بیتونگ و مانادۆ بوومەلەرزەکە هەستی پێکراوە و تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی بوومەلەرزەکە تۆمار نەکراوە.