Fatma Esma Arslan
03 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
داکار - AA
لە هێرشێکی تیرۆریستییدا بۆسەر کانێکی زێڕ لە بورکینا فاسۆ، ٢٠ کەس کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک ماتۆڕسواری چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر کانی زێڕی کۆگدیگوین لە باکووری بورکینا فاسۆ.
لەو هێرشە تیرۆریسیستییەدا، ٢٠ کەسی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
لە ١٢ی ئاداری ئەمساڵیشدا لە ناوچەی ساحل هێرش کرایە سەر کانێکی زێڕ و بەهۆیەوە ١١ کەس کوژران.
گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئەلقاعیدە و داعش لە مالی کە هاوسنووری بورکینا فاسۆیە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ناو بە ناو هێرش دەکەنە سەر باکوور و خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.
بەپێی داتاکانی حکوومەت لە هێرشەکاندا لە ٢٠١٥ەوە بۆ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، دوو هەزار کەس کوژران کە ٦٠٠یان هێزی ئەمنین.