Ruslan Rehimov
03 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
مۆسكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی ئۆكراینی و هاووڵاتییانی بیانی له شاره‌كه رێڕه‌وی مرۆیی له شاری ماریوپۆل كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تێلگرام رایگه‌یاندووە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كردووه رێڕه‌وی مرۆیی له شاری ماریوپۆل بكرێته‌وه و له‌سه‌ر رێنمایی پوتین-یش وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕیاری داوه هاریكاری ته‌واوه‌تی بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی ئۆكراینی و هاووڵاتییانی بیانی له شاره‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كاتژمێر ٠٠:٠٠ به كاتی مۆسكۆ له سێی نیسانی ٢٠٢٢ه‌وه رێڕه‌وی مرۆیی بهردیانسك له ماریوپۆل بكرێته‌وه و دڵنیایی دراوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی "رژێمی بێده‌نگ" به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌سه‌ر رێگای رۆیشتن.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه هاووڵاتییانی بیانی ده‌توانن له رێگای رێڕه‌وه مرۆییه‌كه‌وه، بچینه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆكراینا یاخود كریمیای ژێر كۆنترۆڵی رووسیا.