به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه 27 هه‌زار هاووڵاتی دیكه ئاواره‌بوون
ته‌نها له سێ رۆژی رابردوودا به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، 27 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ی مه‌ده‌نی ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كان بوون.
İdlib
ئیدلب-AA
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د کە به‌هاوكاری رووسیا و میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له باشوور و رۆژئاوای حه‌له‌ب ئه‌نجامیداون، هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج له‌باره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه کە له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا له شارۆچكه‌ی داره‌تعیزه، قاسمییه، سه‌لوم، خانتومان، خانئاساڵ، كه‌فه‌رنه‌حا و عه‌ینجاره‌وه كۆچی هاووڵاتییان ده‌ستیپێكردووه و ته‌نها له سێ رۆژی رابردوودا، 26 هه‌زار و 779 كه‌س ئاواره‌بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا، 382 هه‌زار و 466 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له باشوور و باشووری رۆژئاوای ئیدلب ناچار به كۆچكردن بوون.
ئه‌م هێرش و په‌لامارانه له كاتێكدان به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی 2017ی ئاستانا له‌نێوان توركیا، رووسیا و ئێران بڕیاردرا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا دروست بكرێن كه پارێزگای ئیدلب و به‌شێك له پارێزگاكانی لازقییه، حه‌له‌ب و حه‌ما یه‌كێك بوون له‌و چوار ناوچه‌یه.
به‌ڵام ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و چوار ناوچه‌یه به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا بوون.
ته‌نها له ساڵی 2019ه‌وه تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانكردنی پارێزگای ئیدلب-ه‌وه زیاتر له هه‌زار و 600 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و زیاتر له یەک ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش ئاواره‌ی ناوچه سنوورییه‌كان بوون.