Sinan Polat
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
- یڵدرم: "پێویسته له سووریا گۆڕانكارییه‌ك رووبدات به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌سه‌د بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د نه‌گۆڕێت له تورکیا هیچ ناگۆڕێت. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌سه‌ده".
- "په‌كه‌كه خه‌می كورده‌كانیشی نییه و خه‌می توركه‌كانیشی نییه. هه‌ركه‌سێك بێته پێشیان ده‌یكوژن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركی ئێمه له‌گه‌ڵ كوردان له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سته خوێناوییه‌یه. كورد و تورك هه‌زاران ساڵه وه‌ك برا پێكه‌وه ژیاوین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. نزیكترین هاوكارم له كابینهكهمدا كورده و وه‌زیرانی كوردمان هه‌یه. مامه‌ڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ كورد و تورك ناكرێت. ئه‌مە ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌شی رێكخراوی تیرۆرستییه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "Hardtalk"ی كه‌ناڵی BBC ی كرد و وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پێدانی مافی هاووڵاتیبوون به په‌نابه‌رانی سوریا، رێككه‌وتنی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دایه‌وه.
یڵدرم جه‌ختی كرده‌وه كه یارمه‌تیی ئه‌و گرووپه سوورییانه ده‌ده‌ن كه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یاندا تێده‌كۆشن و گوتی: "جگه له‌و گرووپانه، توركیا هه‌رگیز یارمه‌تیی داعش و په‌یه‌ده و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د نادات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌مێكه سووریا پێویستی به گۆڕانكارییه و وه‌بیری هێنایه‌وه كه له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا 500 هه‌زار كه‌س كوژراون و نۆ ملیۆن كه‌سیش ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.
یڵدرم هەروەها گوتی: "پێویسته له سووریا گۆڕانكارییه‌ك رووبدات به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌سه‌د بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د نه‌گۆڕێت له تورکیا هیچ ناگۆڕێت. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌سه‌ده".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له سیاسه‌تی توركیادا له‌باره‌ی سوریاوه یڵدرم گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌پرسیت له‌لایه‌ك داعش و له‌لایه‌ك ئه‌سه‌د هه‌یه و كامیان هه‌ڵده‌بژێرن؟ من ده‌ڵێم ناتوانین هیچیان هه‌ڵبژێرین. پێویسته هه‌ردووكیان بڕۆن. ئه‌مانه به‌ڵان به‌سه‌ر گه‌لی سووریاوه. بابڵێین داعشان له‌ناوبرد. هێشتا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت. تا ئه‌سه‌د له‌وێ بێت، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت. گرووپێكی تیرۆرستی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاری دروستبوونی داعش هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌سه‌د و شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی له سوریا و ناردنی هاووڵاتیانییهتی بۆ مه‌رگ".
یڵدرم سەبارەت بە مشتومڕەکانی پێدانی رەگەزنامە بە سوورییەکان، رایگەیاند: "لە ئێستادا سێ ملیۆن پەنابەر لە تورکیان، سەرەتا ئێمە شوێنی مانەوەمان بۆ دابینکردوون، مۆڵەتی کاتیی کارکردنمان داونەتێ. خزمەتگوزارییەکانی وەک خوێندن و تەندروستیمان بۆ فەراهەم کردوون. لە هەنگاوی داهاتوودا، کاتێک کە مەرجەکان رەخسا، رەگەزنامەشیان پێدەدەین بەڵام ئەمە ئەمڕۆ و سبەینێ نابێت. بەدڵناییەوە ئەمە ستانداردی خۆی هەیە و بەپێی ئەوانە کاردەکرێت. ئەگەر هەرکەسێک لە تیرۆر تێوەگلابێت یان کاری نایاسایی کردبێت، ئەوە هەرگیز مافی هاووڵاتیبوون نایگرێتەوە''.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "په‌كه‌كه خه‌می كورده‌كانیشی نییه و خه‌می توركه‌كانیشی نییه. هه‌ركه‌سێك بێته پێشیان ده‌یكوژن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركی ئێمه له‌گه‌ڵ كوردان له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سته خوێناوییه‌یه. كورد و تورك هه‌زاران ساڵه وه‌ك برا پێكه‌وه ژیاوین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. نزیكترین هاوكارم له كابینهكهمدا كورده و وه‌زیرانی كوردمان هه‌یه. مامه‌ڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ كورد و تورك ناكرێت. ئه‌مە ته‌نها پڕۆپاگه‌نده‌ی ره‌شی رێكخراوی تیرۆرستییه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیەدە، گوتی:
''ئەگەر بێت و رێکخراوێکی تیرۆریستیی بۆ لەناوبردنی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی بەکاربهێنن ئەوا دوایی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەبێتە بەڵا بۆتان. لەئێستادا هەندێک لە دۆستەکانمان پەیەدە بۆ لەناوبردنی داعش بەکاری دەهێنن. دواتر بۆ لەناوبردنی پەیەدە ناچار دەبن رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی بەکاربهێنن. ئێمە دەڵێین کە 'بۆ لەناوبردنی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی، ناکرێت رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی بەکاربهێنیت' با وڵاتان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەناوبەرین''.