Hemın Othman Mohammed
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
پارێزگای ماردین رایگه‌یاند: "پلانیان داناوه له شارۆچكه‌ی نسێبینی ماردین كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تیایدا ته‌واو بووه، له 19ی ته‌مووزدا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و گه‌ڕان و پشكنین كۆتایی پێ‌بێنن جگه له شه‌ش گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌كه نه‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 11/ج یاسای ژماره 5442ی كارگێڕی پارێزگا، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له خه‌نده‌ق، به‌ربه‌ست و بۆمبه چێنراوه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ماڵ و گیانی هاووڵاتییان، له سەعات 12ی شه‌وی 14ی ئاداری 2016ه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌ستی پێكردبوو، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی "Atmaca- 7 له 3ی حوزه‌یراندا ته‌واو بووه.