به‌هۆی لافاوه‌وه به‌لانیكه‌م ١٢ كه‌س له چین گیانیان له‌ده‌ست دا
Kuala Lumpur
كوالا لومپور – AA
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا ویلایه‌تی هه‌نان'ی ناوه‌ڕاستی چینی گرته‌وه به‌لانیكه‌م، ١٢ كه‌س له چین گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تی چین Xinhua بڵاوی كرده‌وه له ئاكامی باران بارینه به‌خوڕكه‌ی دوێنێ له شاری زه‌نگژوو'ی له ویلایه‌تی هه‌نان، لافاو رووی داوه.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن تاكوو ئێستا ته‌رمی ١٢ كه‌سیان دۆزیووه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌كه كاریگه‌ری تێكردوون و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌سیشیان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام.
له‌و گرتانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت كه شه‌قامه‌كانی شاره‌كه ئاوێكی زۆریان تیادا وه‌ستاوه و ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێرئاوەوە.