جيهان

کەنەدا.. سەرۆکوەزیران سەردانی مزگەوتی کرد و جەژنە پیرۆزەی لە موسوڵمانان کرد

Seyit Aydoğan  | 21.07.2021 - نوێکردنەوە : 23.07.2021
کەنەدا.. سەرۆکوەزیران سەردانی مزگەوتی کرد و جەژنە پیرۆزەی لە موسوڵمانان کرد

Canada

هامیڵتۆن- AA

لە ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا و لە مزگەوتی ماونتن موسوڵمانان بە لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنەکانی خۆپاریزی بە سێ دەستە نوێژی جەژنیان کرد.

لە دوای کۆتا نوێژی جەژن، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ سەردانی مزگەوتەکەی کرد و بە چەپڵەڕێزان لەلایەن ئامادەبووانی مزگەوتەکەوە پێشوازی لێکرا.

جەستن ترودۆ گوتارێكی پێشكه‌شكرد، بە گوتنی "السلام علیکم" دەستیپێكرد و پیرۆزبایی جەژنی لە موسوڵمانان کرد.

ترودۆ ئیدانەی پەلامارە نەژادپەرستی و ئیسلامۆفۆبییەکانی کرد کە دژ بە موسوڵمانانی وڵاتەکەی ئەنجامدەدرێن و بە "دڕندانە و قبوڵنەکراو" ناویبردن، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هەمووان بە ئازادیی پەیڕەوی بیروڕای خۆیان بکەن و لە ئاسایشدا بن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا دوای گوتارەکەی تەوقەی لەگەڵ ئامادەبووانی ناو مزگەوتەکە کرد و پێکەوە وێنەیان گرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın