Dmitri Chirciu
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عهلیێڤ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبوونەوە و دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ڤلادیمیر پوتین باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاشکرایکرد کە دەستیان بە رێکخستنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا کردووە.
پوتین ئاماژهی بهوهشكرد کە لەو بوارەدا بە زووترین کات شاندی وڵاتەکەی سەردانی ئازەربایجان دەکات، ئاشكرایكرد هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەماهەنگیدان.
لای خۆشییەوە ئیلهام عهلیێڤ باسی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان رووسیا و وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: "لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی بازرگانی نێوانمان زیادی کردووە. ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە چونکە ساڵی رابردوو قەبارەی بازرگانی نێوانمان بە رێژەی سەدا ١٠ دابەزیبوو".
عهلیێڤ باسیشی لە رەوشی ئازەربایجان دوای وەستانی شەڕ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام لەگەڵ پوتین دەربارەی ئەو پرسە لە پەیوەندیدان، گوتیشی: "لە دوای پێکدادانەکان سوورین لەسەر ئەوەی تا ئەوپەڕی توانا رەوشەکە بەبێ کێشە بچێته پێشهوه".