Muhammed Emin Canik
06 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
بوێنس ئایریس – AA
لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە بچووکەی گەشتی پێ دەکرد، گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەڕازیلی ماریلیا مەندۆنچا'ی تەمەن ٢٦ ساڵ گیانی لەدەست دا.
فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی میناس گەرایس لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند کە ئەو فڕۆکەیەی مەندۆنچا کە کانیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی لاتین گراممی لەنێودا بوووە لە ناوچەی پیەدادە دێ کاراتینگا لە ویلایەتی میناس گەرایس کەوتووەتە خوارەوە.
لە ئاکامی رووداوەکەدا ئەو گۆرانیبێژە گیانی لەدەست داوە. ئاماژە بەوەیش دراوە ناوبراو بەمەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەک لە ناوچەی گۆیانیا'وە بەرەو کاراتینگا'ی میناس گەرایس بەڕێ کەوتووە.
ئەو فڕۆکەی مەندۆنچا و شاندی یاوەری ھەڵگرتبوو فڕۆکەی کۆمپانیای PEC Taxi Aereoە، جێگای شەش کەسی تیادا دەبێتەوە و فڕۆکەی دوو بزوێنەری جۆری Beech Aircraft King Air C٩٠Aە و وەک فڕۆکەی تەکسی بەکار دەھێندرێت؛ ھێشتا ھۆکاری کەوتنەوەخوارەوەی نەزاندراوە.