Sinan Doğan
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
بۆگۆتا – AA
به‌هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گه‌رماوە دوا به‌سته‌ڵه‌ك له لووتكه‌ی گومبۆڵدت كه به‌رزرترین دووه‌م لووتكه‌یه له ڤێنیزوێلا ده‌توێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی El Nacional بڵاویكرده‌وه توێژه‌رانی ڤێنیزوێلا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دوا به‌سته‌ڵه‌كی لووتكه‌ی گومبۆڵدت كه ده‌كه‌وێته ترۆپكی چیای Sierra Nevada de Merida له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له توانه‌وه‌دایه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه توێژه‌ران به‌مه‌به‌ستی بە دیكۆمێنتکردنی كاریگه‌ری گۆڕانكاری ئاووهه‌وا له ئایاری ٢٠١٩ تا تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ كۆیان كردوونه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می ماوه بۆ توانه‌وه‌ی دوا به‌سته‌ڵه‌ك له لووتكه‌ی گومبۆڵدت.
به‌پێی بۆچوونی زایانایان قه‌باره‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كه له سه‌ره‌تادا هێنده‌ی ٣٠٠ یاریگای تۆپی پێ فراوان بووه.